لە دنیادا دێوانە خۆم وەیلانی ئەو کێوانە خۆم لە خزم و خێش بێگانە خۆم دێوانە خۆم دێوانە خۆم لە خزم و خێش بێگانە خۆم کەس نازانێ بە دەردی من بە ناڵە و ئاهی سەردی من دەوای نییە ڕەنگی زەردی من دێوانە خۆم دێوانە خۆم لە خزم و خێش بێگانە خۆم فەڵەک ئەی داڵی برس و کاس ئەی لاشەخۆری حەق نەناس کەس نەبوو لێت نەبێ هەراس دێوانە خۆم دێوانە خۆم لە خزم و خێش بێگانە خۆم