كلمات دڵێکی ئەسیر

🎤 ئالان قەرەداغی
تۆ دڵێکت بە ئەسیری
لە سنگمدا جێھێشتووە
بە بێ تاوان حوکمت داوە و
خەمی دنیات پێچێشتووە

ئەشق لە کام یاسای دنیا
بە تاوان لە قەڵەم ئەدرێ
لە کام زیندان بە تۆمەتی
خۆشەویستی دڵ بەند ئەکرێ

کەی وابووە، لە کوێی دنیا
خۆشەویستی گوناھ بووە
بۆچی سزای دڵم ئەدەی
کە تەنھا تۆی خۆشویستووە

تۆ دڵێکت بە ئەسیری
لە سنگمدا جێھێشتووە
بە بێ تاوان حوکمت داوە و
خەمی دنیات پێچێشتووە

بەم دوورییە سزام مەدە
ئەی بێ ئیمان خوا بناسە
بە گەردنی کێلی عومرا
غەریبی خۆت ھەڵمەواسە

یا ئەوەتا لە ناو دەریای
دەردی دووری مەمخنکێنە
یا ئەوەتا دڵ ئازادکە و
بە یەکجاری دەری بێنە

تۆ ڕۆحێکت بە تەنھایی
لە ناو مندا دیل کردووە
لە ھەر کوێ بم لای ھەرکێ بم
دڵم بێ تۆ ھەر مردووە
🟢 واتساب 𝕏

أغانٍ أخرى لـ ئالان قەرەداغی

كل أغاني ئالان قەرەداغی ←