كلمات کوردم (feat. Zrag)

🎤 Kurducation
هەر دەژیم و سەربڵندم تاکو ڕۆژی مردنم
من بەپێوە گیان ئەدەم قەت ناکەوم بۆ دوژمنم
من لەسەر پشتی ژیانی کۆنەدارم نانەوم
من قەڵای ئەرکم بە تۆپی ڕوس و عوسمان ناکەوم
گەر بە خوێنی جەرگی خۆم سووری بکەم من دیمەنم
ملکەچت نابم دەبێ بمری بە مەرگت پێکەنم
گەر تەواوی تار و پۆی ژینم لەبەریەک هەڵبڕی
جەرگی خۆم و لاوەکانم هەر وەکو گورگ هەڵدڕی
گەر مناڵ و دایک و بابم تۆ بخەیتە ناو کلیت
شەرتە ئاخێکیش نەکێشم داخ بنێمە سەر دڵت
من دەگەڵ تۆ دوژمنی کورد هەر سەری جەنگم هەیە
تاکو سەرکەوتن بەسەر دێم قەسد و ئاهەنگم هەیە

وەرە جەللاد
وەرە گیانم هەموو لەت لەت بکە تاکو بزانی چۆنە ئیمانم
ئەتۆ جەللاد
ئەگەر دەربێنی ئێسکانم
ئەگەر بێنی لەبەر چاوم بکوژی گشت عەزیزانم
بە خاکی پاکی کوردستان ئەمن کوردم
قەتیش ناڵێم پەشیمانم
🟢 واتساب 𝕏