كلمات گەڕانەوە

🎤 Shaida
شیرینەکەم، سبەی ئەڕۆم، بەجێت‌ئەهێڵــــــم
ڕێگەی دووری گەڕانەوەی ناسۆر ئەکێڵــــــــــم

فـــرمێسکی دڵ، لە ناو شەوی پەستما ئەنێژم
ئەڕۆم بەرەو شاری بێ‌دڵ، شاری بێ بەهــــار
شیرینەکەم، سبەی ئەڕۆم، بەجێت‌ئەهێڵــــــم
ڕێگەی دووری گەڕانەوەی ناسۆر ئەکێڵــــــــــم

ئەڕۆم بەرەو شاری بێ‌دڵ، شاری بێ بەهــــار
چاوەڕێمە، ژووری تەنیای دۆستی گرفتـــــــــار
چاوەڕێمە، ماڵی بێ‌تۆی چۆڵ‌وهۆڵــــــــــی دڵ
چاوەڕێمە، ئاسۆی بێ‌خۆر، تەمەنی بێ‌گــــــوڵ
شیرینەکەم، سبەی ئەڕۆم، بەجێت‌ئەهێڵــــــم
ڕێگەی دووری گەڕانەوەی ناسۆر ئەکێڵــــــــــم

چەند ڕۆژێ بوون، وەک پەپوولە،کورت بوو تەمەنیان
نەسرینەکەم، ماڵ‌ئاوابێ، خەوێ بوو، دیمــــــان
شیرینەکەم، سبەی ئەڕۆم، بەجێت‌ئەهێڵــــــم
ڕێگەی دووری گەڕانەوەی ناسۆر ئەکێڵــــــــــم
🟢 واتساب 𝕏

أغانٍ أخرى لـ Shaida

كل أغاني Shaida ←