كلمات بەس لە تۆ دێ
دانیاڵ - بەس لەتۆ دێ
ئەو جلەی کە لەبەرتایە
جوانترین مۆدەی دنیایە
لە تۆ زیاتر لەکەس نایە
بەس لە تۆ دێ و بەس
بەس لە تۆ دێ و بەس
هەرچی کچە لەم ڕێگایە
چاوی بە جوانیت هەڵنایە
بەم جلەی کە لەبەرتایە
بەس لە تۆ دێ و بەس
بەس لە تۆ دێ و بەس
لەناو ئەم سۆشیاڵ میدیایە
کەس وەک تۆ ڵایکی بۆ نایە
نەک ڵایک هەزار دڵ و گووڵ
بەس لە تۆ دێ و بەس
بەس لە تۆ دێ و بەس
لە ناو ئەو هەموو شاجوانە
ئەم نازناوە لەتۆ جوانە
شاجوانی لە هیچ کەس نایە
بەس لە تۆ دێ و بەس
بەس لە تۆ دێ و بەس
خەڵکی سێلفی ئەچرکێنن
بەملاولایا ئەیسوڕێنن
سێلفی گرتن لەکەس نایە
بەس لە تۆ دێ و بەس
بەس لە تۆ دێ و بەس
جلی شازادەی لەبەرە
یەکەمی بێڕکابەرە
داواکاری زۆر لەسەرە
ناز و نیگای زۆر خەتەرە
کەسێ نەیکا بە داوەوە
خوایە نەیکەن بە چاوەوە
لێرە جوانی ئاوا کەمە
جلەکەی مۆدەی سەردەمە
قیمەتی هەرچ بێ کەمە
ماچێک ئا لەم لێو و دەمە
ڕازی بێت ئەڵقەیەک دێنم
یەکسەر ئەڕۆین بۆ مەحکەمە
ئەڵقە لە هەموو کەس نایە
بەس لە تۆ دێ و بەس
بەس لە تۆ دێ و بەس
ئەو جلەی کە لەبەرتایە
دیزاینی کچی پاشایە
لە تۆ زیاتر لە کەس نایە
بەس لە تۆ دێ و بەس
بەس لە تۆ دێ و بەس
پۆزە هەموو وێنەکانت
خەڵک شێت بوون بە چاوانت
پۆزیش لەهەموو کەس نایە
بەس لە تۆ دێ و بەس
بەس لە تۆ دێ و بەس