كلمات زەرد و سور و شەمامە

🎤 Super Kids
زەردو سور و شەمامە
ڕەنگی زۆر جوان لەلامە

سوور هەر وەکو تەماتە
تەماتەی ناو زەڵاتە

گەڵاکان سەوز و جوانن
لەسەر درەختەکانن

زەرد وەکو رەنگی خۆرە
دەدرەوشێ تیشکی زۆرە

هەموومان بەیەکەوە
ڕەنگەکان دەڵێینەوە

سوور
سەوز
زەرد

شینیش وەکو ئاسمانە
ڕەنگێکی گەش و جوانە

سپی ڕەنگێکی چاکە
هەر وەکو بەفر پاکە

ڕەنگی ڕەشیش وەک شەوە
ئەو کاتە کاتی خەوە

هەموومان بەیەکەوە
ڕەنگەکان دەڵێینەوە

شین
سپی
ڕڕەش

پرتەقاڵی جوان و ئاڵ
وەکو ڕڕەنگی پرتەقاڵ

ڕەنگی پەمەیش جوانە
دڵخوازی گشت کچانە

مۆریش لە ڕڕەنگەکانا
وەک ترێ و باینجانە

هەموومان بەیەکەوە
ڕەنگەکان دەڵێینەوە

پرتەقاڵی
پەمەیی
مۆر
سوور
سەوز
زەرد
شین
سپی
ڕەش

هەر بژین سوپەر کیدسەکان
🟢 واتساب 𝕏

أغانٍ أخرى لـ Super Kids

كل أغاني Super Kids ←