كلمات ددانە سپیەکانم
ددانە سپیەکانم
بەیانیان کە هەڵدەستم
خێرا دەموچاو دەشۆم
بە ئەسپایی گورج و گۆڵ
بۆ لای ئاوێنە دەڕۆم
مەعجوون و فڵچە دێنم
سەر و خوار دەیجوڵێنم
هەرچی بەکتریای پیسە
لەدەمما دەر یدێنم
ددانم وەک مرواری
سپی و جوان دەدرەوشێنم
کاتێ شیرینی دەخۆم
دەبێ من زۆر وریا بم
تا ددانم کلۆر نەبێ
لە شوشتنیان ئازابم
شەوان پێش کاتی خەوتن
دوبارە ددان دەشۆم
بە ددانی پاکەوە
بۆ ناو جێگاکەم دەڕۆم
ددانم سوپەر سپین
ڕۆژانە پاک دەیانشۆم
بەیانیان و کاتی خەو
دەیپارێزم دانی خۆم
دکتۆری ددانەکەم
هاوڕێ خنجیلانەکەم
سوپاس بۆ ڕێنماییەکان
ئەی دکتۆری پاک و جوان
بەڵێنم دا بە تۆ و خۆم
هەموو ڕۆژ ددان بشۆم
تا زەردەخەنەم جوانبێ
کە بۆ قوتابخانە دەڕۆم
شەوانە پێش کاتی خەوتن
دوبارە ددان دەشۆم
بە ددانی پاکەوە
بۆ ناو جێگاکەم دەڕۆم
ددانم سوپەر سپین
ڕۆژانە پاک دەیانشۆم
بەیانیان و کاتی خەو
دەیپارێزم دانی خۆم