كلمات خوایە بەناوت

🎤 Afarin Kids TV
بەناوی خودای دانەری گەردوون
ئێمەی لە نەبوون، هێناوەتە بوون

دروود و سەلام لە پێغەمبەران
لە پێغەمبەری ئاخری زەمان

مژدەی هاتنی پێش خۆی درابوو
ڕەوشتی بەرزی وەسف کرابوو

کە هاتە دونیا، بێناز و بێکەس
نە دایک و باوک، خودای کەس بوو بەس

حەلیمەی سەعدیە، شیری پێ داوە
لە لای باپیرەی گەورە کراوە

کە باپیری مرد، هێشتا منداڵ بوو
ئەو شوانی دەکرد، بێ ماڵ و حاڵ بوو

جا ئەبوو تاڵیب، مامی پێغەمبەر
بردییە لای خۆی، سەییدی سەروەر

تا بیپارێزێت لە خراپ و بەدکار
خۆی گەورەی بکات، برازای نازدار

خودا گەورەی کرد، کردییە پێغەمبەر
پەیامی ئاشتی هێنا بۆ بەشەر

هەرچەند دوژمنی زۆر دەوری دابوو
دوا پێغەمبەر و نێردراوی خودا بوو

محەممەد بەرزە ڕەوشتی پاکی
هیجرەتی فەرموو، جێ بهێڵێت خاکی

مەدینەی شیرین لە باوەشی گرت
بە ڕۆیشتنی ئەو، مەککەی بێناز کرد

خودا سەری خست، نەبی و یارانی
خۆشی بۆ مەککە و گشت جیهان هانی

خودا سەری خست، نەبی و یارانی
خۆشی بۆ مەککە و گشت جیهان هانی
🟢 واتساب 𝕏

أغانٍ أخرى لـ Afarin Kids TV

كل أغاني Afarin Kids TV ←