كلمات سوپەر تیڤی
سوپەر تیڤی
ئەم کەناڵە سوپەرە بینەریش سوپەر
هەمووی بەرنامەی جوانە لەمسەر بۆ ئەوسەر
پۆلیس و هاتووچۆ و پلانی سەفەر
تاکو پارێزراوبیت کە لە ماڵ هاتیە دەر
لە پەیکەرسازەوە تا پارێزەرەکان
گەنج و پیر لە هەموو چین و توێژەکان
کرێکار مامۆستا هونەرمەندەکان
هەر هەموو پێکەوە لێرەن لەگەڵمان
کشتوکاڵ و جوتیار یان ئاژەڵ و ژینگە
بابەتی منداڵان لامان گرنگە
سەرچاوەی سروشتی و کارگەمان چەندە
ئەو بابەتانەی وڵات پێی دەوڵەمەندە
پزیشک و تەندروستی و خۆپارێزیەکان
کرێکار و دوکاندار یاخود بازرگان
چی بڵێی لەهەموو چین و توێژەکان
لە سوپەر هەموویان لێرەن لەگەڵمان
بەرنامەکان سوپەرن بەدڵی ئەم و ئەو
بێزار نابن لەگەڵمان بە رۆژ و بەشەو
وەرزشکە تەندروستبە ئەتۆش وەکو ئەو
بیخەرە سەر سوپەر کە هەڵسای لەخەو
بەرنامەی خێزانی و جوانیەکانی ژیان
قوتابی و مامۆستا و زانکۆ و خوێندنگەکان
وەرن لەگەڵمان بن پێکەوە گشتمان
بەرو پێشی دەبەین ئێمە نیشتیمان