كلمات دایە دایە دایە گیان
دایە
خۆشم دەوێی دایەگیان
دایەی پاک و میهرەبان
دایە دایە دایە گیان
دایە دایە دایەی جوان
ئەتۆ زۆر میهرەبانی
پڕی لە باشی و جوانی
بەسەرما یان بەگەرما
ماندوو ئەبی لەگەڵما
خۆشم دەوێی دایەگیان
دایەی پاک و میهرەبان
دەستەکانت ماندوە
خواردنت بۆم کردوە
دەستەکانت ماندوە
جلەکانمت شوشتوە
لەبەر سەرقاڵی ئێمە
خۆتت لەبیر کردوە
خۆشم دەوێی دایەگیان
دایەی پاک و میهرەبان
بمبورە کە هەندێ جار
دڵتەنگت کەم بەڕەفتار
ئەمن تۆم زۆر خۆشدەوێ
دایە ئەی دایەی نازدار
لەبەر چاوم زۆر جوانی
هەروەکو گوڵی بەهار
خۆشم دەوێی دایەگیان
دایەی پاک و میهرەبان
خۆشم دەوێی دایەگیان
دایەی پاک و میهرەبان
زۆر سوپاس تۆ سوپەر دایکی