كلمات ئاژەڵەکان جوانن
ئاژەڵەکان جوانن
هاوڕێی منداڵەکانن
سەگەکە ئەڵێ: حەو حەو حەو
منم هاوڕێی ئەم و ئەو
پشیلە ئەڵێ: میاو میاو
پێمی بدەن نان و ئاو
جوجەڵەی نەرم و نیان
بە جریوە جریوێکی جوان
ئەسپەکە بە حیلە حیل
بەهێزە هەروەکو فیل
هەنگیش لەسەر گوڵەکان
هەنگوین کۆدەکات بۆمان
پەپولەی ناسک و جوان
لە ناو باخچەی ماڵەکان
ئەی بەرخۆلەی نەرم و نۆڵ
بە باعە باعە سپی و سۆڵ
کەڵەشێر بە گۆرانی
جوانی ئەکا بەیانی
مەیمون لەو چڵ بۆ ئەو چڵ
مۆزی دەوێ پڕ بە دڵ
ئێستا هەموو پێکەوە
دەنگەکان دەڵێینەوە:
سەگەکەمان چی دەڵێ ؟
( دەنگی سەگ )
پشیلەکە چی دەڵێ؟
( دەنگی پشیلە )
جوجەڵەک چی دەڵێ ؟
جوک جوک جوک
ئەسپەکەمان چی دەڵێ
( دەنگی ئەسپ )
ئەی مەڕەکە چی دەڵێ؟