سمۆرەیەک هاوڕێمە لە ناو پۆلیشدا پێمە زۆر وریایە و بچووکە خنجیلە و ئێسک سووکە پێمان دەڵێت وریابن لە دەرسا زۆر ئازا بن هەر جارە و بەبابەتێک جوان فێرمان دەکا پیتێک بەلاشە چەند بچووکە هێندە کارا و چاپووکە سوپاس بۆ تۆ هاوڕێ گیان خۆشمان دەوێی وەک چاومان ڕێزان بەکر