كلمات Pantol Plnge Ay Kcha Jange

🎤 Sada Krmashani
پانتۆڵ پڵنگی، ئەهای
لێت دێ نارنجی، ئەهای
شاز و قەشەنگی، ئەهای
ئەی کچە جەنگی، ئەهای
[
بیعار و هاری، شاز و قەشەنگی
ناسک نەرم و شاز، باڵا بەرز پڕ ناز
بۆدی پڵنگی، زۆر شیک و جوانی
جلوبەرگ فەرەنگی، لێت دێ پڵەنگی
ئەهای، بۆدی پڵنگی
ئەی کچە جەنگی
شاز و قەشەنگی
ئەهای، رەنگی پڵنگی
وەی وەی، خۆت شۆخ و شەنگی
هار و عەجولە، کچە مەسولە
قژ بژ و لوولە، شەبەکە فوولە
ڕۆیشتنی شازە، پڕ کێش و نازە
گەردن وەک قازە، چاوی وەک بازە
شازی جیهان بم، دڵم پۆڵایە
بۆت نابێ بە کایە، ئەی کوڕە ڕەنگ زەرد
نابم بە هاودەرد، دڵیشم وەک بەرد
[
ئەهای، بۆدی پڵنگی
ئەی کچە جەنگی
شاز و قەشەنگی
ئەهای، رەنگی پڵنگی
وەی وەی، خۆت شۆخ و شەنگی
[
چەنێ نازداری
ناو هەموان دیاری
وەی وەی
کەمەر شکێنە
نیەتی وێنە
هۆ کچە جەنگی
وەی وەی
شاز و عەیارە تاقانەی شارە
زۆر توڕەو هارە، وەفادار دیارە
بە جلی پڵنگی، بۆدی نارنجی
دەێتە دەر لە ماڵ بۆی دەبێ بەنجی
ئەی چەند عەیارە، تاقانەی شارە
ناکرێ بە پارە، وەفادار دیارە
ئەڕوا بە لەنجە، عالەم بۆی بەنجە
تاک و قەشەنگە، هار و بە جەنگە
ئەهای، بۆدی پڵنگی
ئەی کچە جەنگی
جوانە وەک مانگی
شیلەی هەنگی
ئەهای، رەنگی پڵنگی
بۆدی پڵنگی، ئەهای
لێت جوانە ڕەنگی
شەنگ و قەشەنگی
لە تۆ دێ پڵنگی
ئەی کچە جەنگی، ئەهای
ئەهای... ئەهای... پڵنگی... جەنگی...
🟢 واتساب 𝕏

أغانٍ أخرى لـ Sada Krmashani

كل أغاني Sada Krmashani ←